ددانی كۆتایی بەشی دواوەی مرۆڤ كە بە ددانی ( ژیری ) و هەندێ جاریش بە ددانی ( هەشتەم ) ناسراوە ، ئەم ددانە زۆربەی جار لەناو پووكدا شاراوەیەو لەژێر پوكەكەدا دەمێنێتەوە یاخود هەندێكجار بەشێوەیەكی نەگونجاو و ناڕێك دەردێت و كێشە بۆ ددانەكانی تەنیشتی دروست دەكات بۆیە بەددانێكی گرفتاویش دەناسرێت.
نیشانەكانیشی بریتیە لە هەستكردن بە ڕەقی ددانەكانی تەنیشتی ئەم ددانەو هەستكردن بە ئازار لەگەڵ سڕبوونی روومەت و دەم و زمان و دروستبوونی برین لە پووكدا .
شێوازی پزیشكی نوێ بۆ چارەسەركردنی ئەم ددانە بریتیە لە هەڵدڕینی پووك لەلایەن پزیشكی ددانەكەو دواتر لێكردنەوەی بەشی سەرەوەی ددانەكەو پاشان هەڵكەندنی ڕەگی ئەو جۆرە ددانە و هەروەها دوورینەوەی پووك وشوێنی برینەكە.
ئهم بابهته 3616
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:34:14/01/2016