- ناساندن :
نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری لەساڵی
1996 دروست كراوە و لەساڵی 1998 گەورەكرا و
لەساڵی 2004 لەلایەن رێكخراوی ئێمرنجسی ئیتاڵی پەرەی پێدراوە و
2013 نۆژەنكراوەتەوە ، ئەم نەخۆشخانەیە چارەسەرو تیمارو جوانكاری بۆ ئەو كەسانە دەكات كە روووبەرووی رووداوی سووتان بوونەتەوە یان بەهۆی زگماكی یان رووداو جەستەیان شێواوە .
ئەم نەخۆشخانەیە پێكدێت لە پسپۆریەكانی بەشی ( سووتان ) و ( جوانكاری ) ، خزمەتگوزاریەكانی بۆ پارێزگای سلێمانی و دەوروبەریەتی بە قەزاو ناحیەكانەوە ، هەروەها سەرەڕای ئەوە خزمەتگوزاری تەندروستی پێشكەش بە ئاوارەكانی نیشتەجێی سنورەكەش دەكات .
- ژمارەی قەرەوێڵەكان ئەم نەخۆشخانەیە پێكدێت لە (
79 ) تەخت ، لەو ژمارەیەش (
57 ) یان بۆ نەخۆش دابینكراوە و (
5) تەخت بۆ حاڵەتی فریاكەوتن تەرخانكراوە .
- دیدگای نەخۆشخانە :
باشترخزمەتكردنی نەخۆش بەشێوەیەكی سەردەمیانە لەرووی توانای تەندروستی و خزمەتگوزاریەوەو كەمكردنەوەی شێواوی جەستە لەكۆمەڵگەدا.
- ئامانجی نەخۆشخانە :
* چارەسەركردنی برینداری سووتان و توشبووان بە شێرپەنجەی پێست و شێواوی جەستە بەهۆی رووداو و زگماكیەوە .
* چارەسەركردنی حاڵەتی بەركەوتن بەڕووداوەكان ، نەخۆشی شەلەل دەماغ و برینی سەر جێگا.
- سەرچاوەی مرۆیی نەخۆشخانە :
* پزیشكی گشتی: ( 21 ) ، ( 10 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 4 ) بروانامەی ماستەر ( 7 ) بروانامەی بۆرد و دكتۆرا .
* دەرمانساز: ( 4 ) بروانامەی زانكۆ .
* كارمەندی تاقیگە: ( 17 ) ، ( 12 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 5 ) بروانامەی پەیمانگا .
* پەرستیار: ( 153) ، ( 2 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 125) بروانامەی پەیمانگا ، ( 26 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .
* كارمەندی كارگێری: ( 65 ) ، ( 3 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 8 ) بروانامەی پەیمانگا ( 42 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .
* كارمەندی تەكنیكی: ( 9 ) ، ( 6 ) بروانامەی پەیمانگا ، ( 3 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .
- جۆری خزمهتگوزارییە پزیشکی و تاقیگهییەكان :
* پسپۆڕی یان جۆری خزمەتگوزاری : نەشتەرگەری سووتاوی ، نەشتەرگەری جوانكاری .
* خزمەتگوزاری تاقیگەیی : پشكنینی خوێن ، پشكنینی میز ، كیمیایی ، ووردبینە زیندەوەرەكان .
*
خزمەتگوزاری تیشك وسۆنار: تیشك .
* بەشی دەروونی: لەكاتی چارەسەركردنی نەخۆش رێنمایی دەروونی دەدات بە نەخۆش.
* بەشی ئامادەكردنی وێڵاش بۆ چارەسەركردنی سووتای.
* بەشی ئینفێكشن كۆنترۆڵ: بۆ نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی ووردە زیندەوەرەكان (بەكتریا ، ڤایرۆس ، كەڕوو ) لەنێوان نەخۆشەكان.
- چۆنێتی پەیوەندیكردن بەم نەخۆشخانەیەوە:
* ناونیشان و شوێنی جوگرافی : ( سلێمانی - گەرەكی شێخان ).
* ژمارەی تەلەفۆن : ( 3207437 ، 3208491 ، 3202528) .
* ئیمەیڵ : ( burn plastic hospital @yahoo.com ) .
ئهم بابهته 2378
جار خوێنراوهتهوه