سەنتەری پزیشكی خێزانیی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد



تایبەت " تەندروستی"

-ناساندنی سەنتەر:

سەنتەری پزیشكی خێزانیی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد یەكێكە لەو سەنتەرانەی تایبەتە بە پزیشكی پسپۆری خێزانی خاوەن دبلۆمی باڵا و بۆرد لەساڵی 2007 وەك بنكەیەكی تەندروستی لەگەڕەكی ئیبراهیم ئەحمەد دروست كراوە پاشان لە 2010 بینای نوێی لەگەڕەكی كازیوە بۆ دروست كراوە و پاشان كراوە بە (سەنتەری پزیشكی خێزانی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد).

دەوامی فەرمی لەم سەنتەرە لە كاتژمێر (8) ی بەیانی بۆ كاتژمێر (1)ی پاش نیوەرۆیە و خزمەتگوزاریە تەندروستیەكانی ئەم سەنتەرە بۆ دانیشتوانی گەرەكی كازیوە لەگەڵ بەشێك لە گەرەكی ئیبراهیم ئەحمەد لە شاری سلێمانی پێشكەش دەكرێت.

- دیدگای سەنتەرەكە:

* لەرێگەی بەرنامەیەكی داتا بەیسی تایبەتەوە زانیاری تەواو لەسەر خێزان و تاكەكانی دانیشتوی سنوری سەنتەرەكەمان تۆمار كرابێت و هەموو خێزانێك خاوەنی ID CARD ی خۆیبێت و كۆدی تایبەتی هەبێت.
* پەیرەوی كردنی سیستمی رەوانە كردن (احالە) بۆ نەخۆشخانە و سەنتەرە پسپۆریەكانی تر و گرێدانی سەنتەرە كە لەرێی (Net work) وە بۆ ئاڵو گۆری زانیاریە تەندروستیەكانی  تایبەت بە نەخۆش.
* پەرەپێدان بە بەرنامەی  رێكخستنی خێزان (Family Planning) و هەماهەنگی دروستكردن لەگەڵ نەخۆشخانە و سەنتەرەكانی تری تایبەت بەم بوارە .
* دریژ كردنەوەی ماوەی كاركردنی سەنتەرەكە بۆ دوای نیوەروان بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ هاوڵاتیانی سنورەكە .
* كردنەوەی یەكەی فریاگوزاری سەرەتایی تەندروستی و دابینكردنی كارمەند و پێداویستی پزیشكی و ئۆتۆمبیلی فریاكەوتن .
* فراوان كردنی هۆبەی شیكاری تاقیگەیی بۆ سەنتەرەكە.   

- ئامانجی سەنتەرەكە :

1-پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری چاودێری تەندروستی سەرەتای وەك چاودیری دایكی دووگیان ,راهینانی دایكی دوو گیان , چاودیری گەشەی منداڵ , كوتان ,رێكخستنی خیزان , تەندروستی منداڵانی تەمەن خوار 5 ساڵ بۆ خێزانەكانی سنوری سەنتەرەكە .
2-كاركردن لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە مافەكانی نەخۆش لە سەنتەرەكە وپەرەپیدانی .
3-بڵاوكردنەوەی هۆشیاری تەندروستی پێویست بۆ هاوڵاتیانی سنوری سەنتەر و كۆبونەوەی بەردەوام لەگەڵیاندا .
4-كردنەوەو بەشداری پێكردنی پزیشكان و كارمەندان و فەرمان بەران لە خولە جیاجیاكانی راهێنان بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی تەندروستی و شێوازی كاركردن.
5-پاراستنی ژینگەی سەنتەرو و ڕاگرتنی پاك و خاوێنی و پاكژ كردنی ئامێر و ئالەتی بەكارهێنان بۆ نەخۆش لەچوارچیوەی بەرنامەی هۆبەی كۆنترۆڵكردنی پیس بووندا.
6-هەڵسەنگاندنی كارو چالاكیەكانی سەرجەم كارمەندان هەروەها ئەو بەشانەی كاری تیا دەكەن بۆ مەبەستی بەرز ڕاگرتنی ئاستی توانا و شارەزایان.
7-هاوكاری و پەیوەندی كردن لەگەڵ ئەو سەنتەرە پزیشكیە خێزانیانەی كە بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلیمانی بەنیازە كار بۆ كردنەوەیان بكات هاوشێوەی كاری سەنتەرەكەمان .

- سەچاوەی مرۆیی سەنتەرەكە :

* لەم سەنتەرە 6 پزیشكی خێزانی كاردەكەن كە 5یان بروانامەی ماستەر و یەك پزیشكیشیان بروانامەی بۆرد و دكتۆرای هەیە،
هەروەها 5 پزیشكی ددان لەم سەنتەرە كاردەكەن كە 4 یان بروانامەی زانكۆ و یەك پزیشكیان بروانامەی ماستەری هەیە، یەك پزیشكی تیشك و سۆنەر و یەك پزیشكی دەرمانساز.
3 كارمەندی ژمێریاریش هەیە كە بروانامەی پەیمانگايان هەیە لەگەڵ یەك كارمەندی پرۆگرامەر و یەك كارمەندی ئامار كە دەرچووی زانكۆن ،2 تێبینەر و 4 نوسەریش هەیە كە بروانامەی خوار پەیمانگایان هەیە لەم سەنتەرە كاردەكەن، یەك نوسەری كۆمپیوتەریش هەیە كە بە گرێبەست لەم سەنتەرە كاردەكات و دەرچووی پەیمانگایە، 4 كارمەندی هونەریشهەیە كە 3 یان بروانامەی خوار پەیمانگایان هەیە و یەك كارمەندیش بروانامەی پەیمانگای هەیە.
2 پسپۆری خۆپاراستنیش لەگەڵ یەك كارمەندی بایۆلۆجی و یەك كارمەندی كیمیایی گرێبەست كاردەكەن كە سەرجەمیان بروانامەی زانكۆیان هەیە،هەر لەم سەنتەر یەك یاریدەدەری تاقیگە و 2 یاریدەدەری دەرمانساز و یەك یاریدەدەری خۆپاراستن و 9 یاریدەدەری پزیشكی و 3 كارمەندی چارەسەری سروشتی و 5 پەرستیار كاردەكەن كە بروانامەی پەیمانگایان هەیە، هەروەها 5 كارگوزاری گرێبەست و 2 پاسەوانیش كاردەكەن كە بروانامەی خورا پەیمانگایان هەیە.

- جۆری خزمەتگوزاری (پزیشكی , تاقیگە) :

*خزمەتگوزاری تاقیگە: پشكنینی (ریژەی خوێن, خرۆكەی سپی , روماتیزمە , ژمارەی خرۆكەكانی خوین ,شەكرە , یۆریا , چەوری دڵ , چەوری جگەر , حەمل , گرانەتا , جۆری خوێن , میز , پیسای ).
* خزمەت گوزاری تیشك و سۆنەر: سۆنار , ئەشیعەی عادی , ئەشیعەی ددان.

-چۆنیەتی پەیوەندیكردن بە سەنتەرەكەوە :

* ناونیشان و شوێنی جوگرافی :
سلێمانی- گەرەكی كازیو- كۆڵانی  ژمارە 98  -خانووی ژمارە یەك                       
* ژمارەی تەلەفون :  0533340148یان0533340147
* ئیمەیڵ : ebrahimahmedfmc@yahoo.com




ئه‌م بابه‌ته 4029 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:15:22/12/2015