چالاكی بەپێ ڕۆیشتنی ستافەكانی تەندروستی بەرێوەدەچێت


" تەندروستی"

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەڕێگەی سەنتەری پەرەپێدان و ڕاهێنانی تەندروستی ڕۆژی پێنج شەممە 25/4/2024 كاتژمێر 9ی بەیانی بە بەشداری ستافەكانی ناوەندی تەندروستی چالاكییەكی (ڕۆیشتن بە پێ ) لە پاركی ئازادی شاری سلێمانی ڕێكدەخات بەئامانجی ئەوەی هەمووان بەشداربن لە جوڵە و وەرزش تاوەكو تەندروستیان باش بێت.

ئەو چالاكیە بڕیار بوو بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی تەندروستی لە 7ی نیسان رێكبخرایە، بەڵام بەهۆی ئەوەی یادەكە كەوتە مانگی ڕەمەزان، چالاكیە دواخرا بۆ 25ی نیسان.

هەموو ستافی ناوەندە تەندروستیەكان دەتوانن بەشداربن لەم چالاكیەدا بەهۆی ئەوەی هەموو چالاكیەكی جوڵە و وەرزش ڕاستەوخۆ كاریگەری دەبێت لەسەر تەندروستی تاك و كۆمەڵ.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:45:24/04/2024