خولی لێهاتوویی پزیشكی و ئاكاری پزیشكی بەڕێوەدەچێت


" تەندروستی"

بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێویستە پزیشك و كارمەندانی تەندروستی لەكاتی گۆڕینی ناونیشان و پێدانی نازناوی زانستی بەشداری بكەن لە خولی لێهاتووی پزیشكی و ئاكاری پزیشكی.

سەنتەری پەرەپێدان و ڕاهێنانی تەندروستی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی خولێكی ڕێكخست بۆ ژمارەیەك لەپزیشك و كارمەندی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی (سلێمانی و ڕاپەڕین و هەڵەبجە و گەرمیان و دەزگای تەندروستی پێشمەرگە و نەخۆشخانەی شۆڕش و زانكۆی سلێمانی).

بابەتی خولەكەش لەلایەن چەند ڕاهێنەرێكی تایبەتەوە پێشكەش دەكرێت لەوانە لەوانە د.نیگار ئەحمەد سەعید و م.ژینۆ ڕەئوف عەلی و د.بڵند ئەحمەد ، دوای تەواوكردنی خولەكەش بڕوانامە دەبەخشرێتە بەشداربووان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی












ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:37:24/04/2024