مانگی ڕابردوو 66 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپزیشكی دادیی تۆماركراوە



تایبەت " تەندروستی "

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 66 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە كە 39 كەسیان لەڕەگەزی نێربوون و 27 یان لەڕەگەزی مێ بوون.


ئەو حاڵەتانەی لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 24 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 10 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 5 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنە خوارەوە و 5 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی خۆخنكاندن و 4 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی فیشەك و 3 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كارەباوە بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

AM:11:56:11/05/2021

ئه‌م بابه‌ته 256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.