جۆری گروپی خوێن رۆڵی هەیە لەتووشبوون بەكۆرۆنا



تایبەت " تەندروستی "

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی ئەمریكی نوێ دەركەوتووە جۆری گروپی خوێن رۆڵ دەبینێت لەپاراستنی خاوەنەكەی لەتووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.

بەپێی ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوەیە كەلەلایەن كۆمپانیای 23 ئاندمی پسپۆڕ لەتاقیكردنەوەی بۆماوەیی ئەنجام دراوە دەركەوتووە ئەو كەسانەی گروپی خوێنیان O یە زیاتر پارێزراون لەتووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.

ئەو كۆمپانیایە لێكۆڵینەوەی كردووە لەسەر 750 هەزار كەس و تاقیكردنەوەی بۆماوەیی بەكارهێناوە بۆ یارمەتیدانی زانایان بۆ تێگەیشتنی باشتر لەرۆڵی هۆكاری بۆماوەیی لەتووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.

ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە بەجێگیری ماوەتەوە تەنانەت لەگەڵ جیاوازی تەمەن و ڕەگەزو شێوازی هەڵكەوتەی جەستە و ڕەچەڵەك و لە لێكۆڵینەوەكەدا دەركەوت جۆری گروپی خوێن و هۆكاری بۆماوەیی دیكە رۆڵی هەیە لەتووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.

ئا: كارزان عەبدوڵا
سەرچاوە/ سكای نیوز
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 5203 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:25:10/06/2020