نیشانەكانی كەمی ڤیتامین A



تایبەت " تەندروستی"

بەگشتی جەستە پێویستی بەتەواوی ڤیتامینەكان هەیە، بەبێ بوونی هەریەك لەو ڤیتامینانە گرفتی تەندروستی دروست دەبێت، ڤیتامین A سیستمی بەرگری لەش بەهێزدەكات بەرامبەر نەخۆشیەكان.

ڤیتامین A لەماسی، پەنیر، شیر، هێلكە، گێزەر، پەتاتەی شیرین، برۆكلی، سەوزە بەدەست دەهێنرێت، چەند نیشانەیەك دەریدەخات جەستەت ئەو ڤیتامینە گرنگەی كەمە.

نیشانەكانی كەمی ڤیتامین A:

* پێستی ووشك: ڤیتامین A یەكێكە لەو ڤیتامینانەی جەستە پێویستیەتی بۆ نوێبوونەوەی پێست، كاتێك جەستەت بڕی پێویستی ئەو ڤیتامینەی نەبێت ئەوا پێست ووشك دەبێت و سور دەبێتەوە، توشی ئەكزیما دەبێت.
* درەنگ ساڕێژبوونی برین : لەكاتی برینداربوونی پێست خانەكان بەشێوەیەكی سروشتی برینەكە سارێژدەكەن، بەڵام كاتێك ئەم پرۆسەیە كاتێكی زۆری دەوێت دەكرێت هۆكارەكی كەمی ڤیتامین A بێت.
* گرفتی دوگیانبوون: گرفت دروستبوون لەدووگیانبون ڕەنگە كەمی ڤیتامین A هۆكارەكەی بێت، كاریگەریەكەی لەپیاوان و ژنانیشدا دەردەكەوێت.
* زیپكە: ڤیتامین A یارمەتی نوێبونەوەی خانەكانی ڕووخسار دەدات و ڕێگری دەكات لەدروستبونی زیپكە، چارەسەری شوێنی زیپكەكان دەكات.
* دواكەوتنی گەشەی منداڵ: ڤیتامین A یارمەتی گەشەی منداڵ دەدات و سیستمی بەرگری جەستەی بەهێزدەكات.
* شەو كوێری: بەهۆی كەمی ئەم ڤیتامینەوە خانەكانی تۆڕی چاو لاواز دەبن و گرفتی بیبین لە شەواندا دروست دەبێت.
* ووشكبونی چاوەكان: ووشكبونی چاوەكان و تەنانەت لاوازبوونی بینایی زۆر كات بەهۆی كەمی ڤیتامین A ڕوودەدات.

ئا: سۆزان ئومێد
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1778 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:53:11/05/2020