ئاگاداری تایبەت بەكڕینی پێداویستی پزیشكی



تایبەت " تەندروستی "

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكان دەكات هەڵدەستێت بەكڕینی پێداویستی پزیشكی بەشی بێ هۆشكاری (تخدیر) بۆ نەخۆشخانەكانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و چەمچەماڵ لەرێگەی كەمگری سنوودار.

هەر كۆمپانیا و كۆگایەك تایبەتمەندە لەو بوارەدا (C.V) خۆی پێشكەش بكات بۆ ئەو مەبەستە و ئەگەر كاری هاوشێوەی هەیە با پێشكەشی بكات، واباشترە ئەگەر كۆمپانیایەك بریكاری ڕەسەنی كۆمپانیای بەرهەمهێن بێت بەرایی تایبەت بەو بابەتە پێشكەش بكات.

دواكات بۆ پێشكەشكردن رۆژی دووشەممە بەرواری 30/9/2019 كاتژمێر 11 ی سەرلەبەیانی دەبێت.

تێبینی/چانسی زیاتر بۆ ئەو كۆمپانیایانە دەبێت كەبریكاری ڕەسەنن.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

AM:10:34:24/09/2019

ئه‌م بابه‌ته 107 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.