برەو بەپێشكەوتنی ئینفێكشن كۆنترۆڵ دەدرێت

تایبەت " تەندروستی "

ئەمڕۆ یەك شەممە 22/9/2019 لەسەنتەری پەرەپێدان و ڕاهێنانی تەندروستی بەهاوكاری یەكەی ئینفێكشن كۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەلایەن د.ڤارین عەباس لپَپرسراوی ئینفێكشن كۆنترۆڵ خولێكی تایبەت بۆ بەرپرسانی ئینفێكشن كۆنترۆڵی سەرجەم نەخۆشخانەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كرایەوە.

لەو خولەدا لەلایەن عەبدولەتیف عەبدولعەزیز لێپرسراوی ئیفێكشن كۆنترۆڵی پارێزگای بەسرە چەندین رێنمایی درایە بەشداربووان كە ژمارەیان 46 بەشداربووە و خولەكەش بۆ ماوەی 5 رۆژ بەردەوام دەبێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

PM:01:18:22/09/2019

ئه‌م بابه‌ته 217 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.