ئاگاداری بۆ بەكرێدانی كۆگای دەرمانی هەرێم

تایبەت " تەندروستی"

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لیژنەی فرۆشتن و بەكرێدان بۆ جاری یەكەم ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەكات هەڵدەستێت بە بەكرێدانی كۆگای دەرمانی هەرێم/ب  بەرێگەی زیادكردنی ئاشكرا لەماوەی 30 ڕۆژ لەدوای بەرواری بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریە لەڕۆژنامەدا كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لە كۆگای دەرمانی هەرێم/ب ئامادەبن.

هەر كەس و لایەنێك ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە لەرۆژی ئاماژەپێكراو ئامادەبن لەگەڵ هێنانی:

- بارمتەی یاسایی بەبڕی لە20% دابنێت.
- كرێی بڵاوكردنەوەی ئاگاداری و سەرجەم خەرجییەكان دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

PM:12:42:04/09/2019

ئه‌م بابه‌ته 63 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.