لەكارگەیەك دەست بەسەر 23 كگم كاكاو و مرەبای بەسەرچوو داگیرا

تایبەت " تەندروستی "

لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی بەردەوامن لە بەسەركردنەوە و ئەنجامدانی پشكنین بۆ سەرجەم كارگەكانی خواردن و خواردنەوە لەسنووری پارێزگای سلێمانی، لەو چوارچێوەیەدا لەكارگەیەك لەشەقامی تووی مەلیك دەست بەسەر برێك مەوادی بەسەرچوودا گیرا.

ئەو مەوادانانەی لەو كارگەیەدا دەستی بەسەرداگیرا بریتی بوو لە 23 كیلۆگرام كاكاو و مرەبا و حەشوەی شوكەلاتە لەگەڵ یەك لیتر تامی فستق و رێكاری پێویست بەرامبەر خاوەنەكەی گیرایەبەر.

هاوكات پسپووڵەی سەرپێچی بۆ كارگەیەكی دروستكردنی نانی لوبنانی و گەنجینەی هەڵگرتنی خۆراك كرا بەهۆی پابەندنەبوون بە یاسا و رێنمایی و مەرجە تەندروستیەكان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

PM:01:01:29/05/2019

ئه‌م بابه‌ته 189 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2015. dohsuli.com . All Rights Reserved.