ژنانی دووگیان و كاریگەری بەرۆژووبوون




تایبەت " تەندروستی"

د.شلێر فایەق غەریب پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی ژنان و مناڵبوون بۆ سایتی " تەندروستی " ڕایگەیاند: ژنانی دووگیان دەتوانن بەپێی تەمەنی سكپڕییەكەیان پۆلینیان بكەن بۆ بەشی یەكەمی سكپڕی لەمانگی یەكەم و سێ مانگی ناوەڕاست لەگەڵ سێ مانگی كۆتایی.

روونیكردەوە: دەبێت ژنانی دووگیان بەپێی توانایان بەرۆژوو بن و خۆیان تاقیبكەنەوە ئەگەر سەرەتای ماوەی سكپڕییەكەیان بوو، بەرۆژووبوونی ئەو ژنانە بەپێی كەشوهەوا و رۆژ دەگۆرێت و ئەو كاتانەی پلەی گەرما بەرزە ژنی دووگیان پێویستی بەئاوی زۆر و شلەمەنی هەیە و باشترە بەرۆژوو نەبێت.

د.شلێر فایەق وتیشی: لەبنەڕەتدا باشترە لەبەر تەندروستی خۆی و كۆرپەكەی ژنی دوو گیان بەرۆژوو نەبێت، لەدوای تەواوبوونی ماوەی دووگیانیەكەی رۆژووەكەی بگرێتەوە، هەروەها ئەو كەسانەی تووشی نەخۆشیە درێژخایەكان بوون یان گیروگرفتی تەندروستیان هەیە یان پێویستیان بەخواردنی دەرمانە لەكاتێكی دیاری كراودا بەهیچ شێوەیەك نابێت بەرۆژوو بن.

ئا: دڵسۆز ڕەزا عەلی
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:32:23/05/2019