بڕێكی زۆر مەوادی بەسەرچوو لەراپەڕین دەستی بەسەرداگیرا





تایبەت " تەندروستی "

لەدرێژەی هەوڵەكان بۆ رێگرتن لەساغكردنەوەی خۆراك و خواردنەوەی بەسەرچوو لە بازاڕەكان وپاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان، لەئیدارەی ڕاپەڕین دەستگیرا بەسەر برێكی زۆر مەوادی بەسەرچوو.


تیمەكانی سەنتەری چاودێری تەندروستی ڕاپەڕین دەستیان گرت بەسەر نزیكەی 10 تۆن مەوادی بەسەرچوو كە بریتی بوو لە شەربەت و ساردی و جبس كەبەشێوەیەكی خراپ لەبەرهەتاو هەڵگیرابوو و بریاردرا بە لەناوبردنی ئەو مەوادانە و سزادانی خاوەنەكەی.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 1247 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:44:19/05/2019