د.پەیمان خالید: چەند جارێك غەرغەرەكردن بەسوودە لەكاتی بەرۆژووبوون


تایبەت " تەندروستی "



دەبێت مرۆڤ لەكاتی بەرۆژووبوون گرنگی بەتەندروستی بەشە جیاوازەكانی جەستەی بدات و لەژێر ڕێنمایی پزیشكیدا ڕەچاوی پاراستنی جەستەی بكات تاوەكو كاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی بەجێ نەهێڵێت.

دەم و ددانەكان وەك بەشێكی گرنگی جەستە ئەژماردەكرێت ، كەپێویستە لەمانگی ڕەمەزاندا باشتر لەڕۆژانی ئاسایی پارێزگاری لێ بكەین ئەویش بەڕەچاوكردنی ڕێنمایە پزیشكیەكان.

لەوبارەوە د.پەیمان خالید پزیشكی پسپۆڕی دەم و ددان  بۆ سایتی " تەندروستی " رێنمایی تایبەت بە پاراستنی دەم و ددان لەكاتی بەرۆژووبوون دەخاتەڕوو و باس لەو رەفتارانە دەكات كەپێویستە لەكاتی پارشێو و رۆژووشكاندا ڕەچاوی بكەین.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




AM:11:23:19/05/2019

ئه‌م بابه‌ته 507 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.