لەسلێمانی دەست بەسەر بڕێك خواردەمەنی بەسەرچوودا گیرا





تایبەت " تەندروستی "

لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی كاروچالاكیەكانیان چڕتڕكردۆتەوە لەناو بازاڕ و شوێنە گشتیەكان لەماوەی مانگی ڕەمەزاندا تاوەكو ڕێگری بكەن لەو خواردن و خواردنەوانەی بەشێوەیەكی ناتەندروست دەفروشرێت.


ئەو لیژنانە لەدوو رۆژی رابردوودا توانیا دەستبگرن بەسەر 150 كیلۆگرام خواردەمەنی بەسەرچوو و 15 لیتر خواردنەوەی ناتەندروست و 60 كیلۆگرام زەیت كەبەشێوەیەكی ناتەندروست هەڵگیرابوو بۆئەوەی جارێكی دیكە بەكاربهێنرێتەوە و هەروەها دەستگیرا بەسەر 31 سینی ژەنگاوی و ناتەندروست لەسەمونخانەیەك لە گەڕەكی زەرگەتە و سەرجەم ئەو شوێنانە ئاگاداركردنەوە و پسووڵەی سەرپێچیان بۆ كرا.

هاوكات لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی بڕیاریدا بەداخستنی كارگەیەكی دروستكردنی شیرینی لەناوبازاڕی شاری سلێمانی بەهۆی گوێ نەدان بە مەرجە تەندروستیەكان و بەكارهێنانی مەوادی ماوە بەسەرچوو.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 638 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:17:19/05/2019