لەشاری سلێمانی پسپووڵەی سەرپێچی بۆ چەند شوێنێك كرا
تایبەت " تەندروستی "
لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و چاودێری كردنی تەندروستی بازاڕ لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزان، بەشی چاودێری تەندروستی مەڵبەندی تەندروستی عەلی ناجی سەردانی ژمارەیەك خواردنگە و نانەواخانە و هۆتێل و ماركێتیان كرد بەمەبەستی پشكنین و بەدواداچوون بۆ پابەندبوون بە ڕێنمایە تەندروستیەكان.
لەو سەردانانەدا بەشی چاودێری تەندروستی مەڵبەندی تەندروستی عەلی ناجی ڕێنمای و سەرنجی خۆیان لەسەر پاك و خاوێنی و بوونی بنەما تەندروستیەكان بەو شوێنانەدا و هەروەها دەستیان گرت بەسەر ژمارەیەك بابەتی ماوە بەسەرچوو و پسوڵەی سەرپێچی بۆ چەند شوێنێك كرا كەپابەندی ڕێنمایەكان نەبوون.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1086
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:00:16/05/2019