یەكەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتی تەندروستی لەسلێمانی بەڕێوەچوو




تایبەت " تەندروستی "

بەئامادەبوونی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و ژمارەیەكی زۆر لەپزیشكانی ناوخۆیی و بیانی یەكەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتی تەندروستی لەشاری سلێمانی بەرێوەچوو.



سیمپۆزیۆمەكە تایبەت بوو بەخستنەڕوو و پێشكەش كردنی ئەو توێژینەوە نوێیانەی لەبارەی نەخۆشیە درێژخایەنەكان و شێرپەنجە و ئێسك و تەندروستی خۆراك كە لەلایەن تیمی پزیشكانی ناوخۆیی و فەرەنسی و ئیتاڵی ئامادەكرابوون و پێشكەش بەئامادەبووانی سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیەكە كرا.

سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتی تەندروستی لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و زانكۆی كۆمار لەهۆتێل ڕامادا لەشاری سلێمانی رێكخرا و تێیدا 10 توێژینەوەی زانستی نوێ لەلایەن پزیشكانی ناوخۆیی و فەرەنسی و ئیتاڵیەوە پێشكەش كران.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 911 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:16:13/05/2019