سیمینارێك لەبارەی خۆپاراستن لەغودەی دەرەقی سازكرا
تایبەت " تەندروستی "
مەڵبەندی تەندروستی سەروەری لەڕۆژی جیهانی پەرستاران سیمینارێكی زانستی بۆ خوێندكارانی كۆلیژی پەرستاری زانكۆی سلێمانی سازكرد، كە ژمارەیەك لەمامۆستایان و خوێندكارانی كۆلیژی پەرستاری زانكۆی سلێمانی ئامادەی بوون.
لەچوارچێوەی ڕۆژی جیهانی پەرستاران مەڵبەندی تەندروستی سەروەری سیمینارێكی زانستی بۆ جەزا عارف پسپۆڕی خۆپاراستنی تەندروستی لەژێر ناونیشانی (خۆپاراستن لەنەخۆشیەكانی غودەی دەرەقی ) ئەنجامدا و تێیدا بەشێوەیەكی زانستی تیشك خرایەسەر نەخۆشی غودەی دەرەقی و چۆنیەتی خۆپاراستن لەنەخۆشیەكە.
هاوكات خوێندكارانی قۆناغی سێیەمی كۆلیژی پەرستاری نمایشی چەند پۆستەرێكی زانستی كارەكانیان كرد كە بۆ بەرز راگرتنی رۆژی جیهانی پەرستاران لەناو كۆلیژەكە.
ئا: ئەنوەرحەمە غەریب - هەرێم بابەعەلی
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 757
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:47:12/05/2019