تەندروستی سلێمانی و رێكخراوی زاد هەماهەنگی دەكەن



تایبەت " تەندروستی "

د.سەباح نەسرەدین ئەحمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەدیوانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی بەئامادەبوونی عەبدوڵا ئەحمەد یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی پێشوازی كرد لە د.ماكوان جەمیل مستەفا بەڕێوبەری ڕێكخراوی زاد و لوقمان عەبدوڵا و ڕزگار فاتیح لێپرسراوانی بەشی ڕۆشنبیری تەندروستی و بەڕێوبەری دارایی ڕێكخراوەكە.


لەو دیدارەدا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی هەماهەنگی و پاڵپشتی تەندروستی سلێمانی بۆ رێكخراوەكە دەربڕی و لای خۆیانەوە بەڕێوبەر و ستافی ڕێكخراوی خێرزاد سوپاسی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی یان كرد بۆ پێشوازی و گفتوگۆ و هەماهەنگیان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 1135 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:41:12/05/2019