هۆشیاری زانستی و تەندروستی بەخواردنگە و هۆتێلەكان دەدرێت



تایبەت " تەندروستی "

د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی كرد بە بەشداری نوێنەری قایمقامیەتی سلێمانی و بەڕێوبەری خۆپاراستنی سلێمانی و پسپۆڕانی زانستی خۆراك و سەنتەری هۆشیاری تەندروستی ڕێكخراوی كورد ژین، كە بڕیارە بەهاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی پڕۆگرامێكی زانستی خۆراك لەسەر سەلامەتی خۆراك و شوێنی كاركردن دروست بكەن.

لە لێدوانێكیدا بۆ  سایتی " تەندروستی " د.بینایی كامەران پسپۆڕی زانستی خۆراك ووتی: لەڕێگای لیژنەیەكی تەندروستی سلێمانی دوای هەڵسەنگاندن و بیروڕا گۆڕینەوە هەوڵ دەدەن خولێكی زانستی بكەنەوە بۆ سەرجەم ئەو كرێكارانەی لەخواردنگە و مۆتێل و مەلەوانگە و كافتریاكان كاردەكەن تایبەت بەسەلامەتی خواردن و شوێنی كار و هۆشیاری تەندروستی بدرێت بەو كرێكارانە و زانستیانە ڕاهێنانیان پێ‌ بكرێت كە چۆن خۆراك و شوێنی كار و ئامادەكردنی خۆراكیان تەندروست بێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 2172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:20:12/05/2019