د.لوقمان: پشكنینی پێش هاوسەرگیری هۆكاری بنبڕكردنی تالاسیمایە
تایبەت " تەندروستی "
نه‌خۆشی تالاسیما یه‌كێكه له نه‌خۆشیه بۆماوه‌ییه‌كانى خوێن كه كه‌سی تووشبوو له‌سه‌ره‌تاى منداڵییه‌وه تواناى دروست بوونى هیمۆگڵۆبینى خوێنى نامێنێت به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایی و ده‌بێت له‌كه‌سێكى دیكه‌وه هیمۆگڵۆبینی خوێن وه‌رگرێت كه‌هه‌ڵگری نه‌خۆشی تالاسیما نه‌بێت.
د.لوقمان خالید پزیشكى پسپۆڕى نه‌خۆشییه‌كانى خوێن بۆ سایتى " تەندروستی " ڕایگه‌یاند: له‌دواى ته‌مه‌نى شه‌ش مانگیه‌وه نیشانه‌كانى نه‌خۆشیه‌كه دەردەكەوێت به‌شێوه‌یه‌ك منداڵه‌كه ڕه‌نگى ده‌مووچاو و خه‌و و خۆراكى ده‌گۆڕێت و گریانى زۆر ده‌بێت دواجار پێویسته سه‌ردانى پزیشكى پسپۆڕى منداڵان بكرێت بۆ دڵنیابوون له‌تووش بوون یان تووش نه‌بوونى به نه‌خۆشی تالاسیما دواى پشكنینی منداڵ و دایك و باوكى ئه‌و نیشانانه ده‌ریده‌خه‌ن كه هه‌ڵگری نه‌خۆشییه‌كه‌یه.
ئه‌و پسپۆڕه‌ى خوێن ووتیشى تالاسیما كاتێك دروست ده‌بێت هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز هه‌ڵگرى بۆماوه‌یی نه‌خۆشییه‌كه‌بن كاتێك هاوسه‌رگیرى ده‌كه‌ن.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئه‌م بابه‌ته 1676
جار خوێنراوه‌ته‌وه
AM:11:16:09/05/2019