ڕێنمایی تایبه‌ت به‌كلینك و سه‌نته‌ره‌كانى چاره‌سه‌رى سروشتى ده‌رده‌كرێت
تایبەت " تەندروستی"
به‌سه‌رپه‌رشتى محمد عەلی جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى و د.سه‌فین ڕه‌سوڵ لێپرسراوى به‌شى پلانی به‌رێوبه‌رایه‌تی و د.سامان محمد لێپرسراوى به‌شى بەدواداچوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى و به‌ئاماده‌بوونى لێپرسراوى هۆبه‌ى چاره‌سه‌رى سروشتى و نوێنه‌رى سه‌نته‌ر و كلینكه‌تایبه‌ته‌كان به‌چاره‌سه‌رى سروشتى له‌ناودیوانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدراو تێیدا مه‌رج و ڕێنماییه‌كان په‌یوه‌ندیدار به‌كارو پیشه‌ى چاره‌سه‌رى سروشتى بۆ ئاماده‌بوان خرایه‌ڕوو.
له‌و مه‌رج وڕێنماییانه كه له‌نێوكۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێ كران له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوان به‌مه‌به‌ستى باشتركردنى خزمه‌تگوزارى چاره‌سه‌رى سروشتى له‌سه‌نته‌ره‌كان و كلینكه‌تایبه‌ته‌كاندا بریتى بوون له :
1- ده‌رچووى كۆلیژ یان په‌یمانگاى تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌رى سروشتى بێت.
2- ئه‌زمونى كرده‌ى (فعل)ى بۆده‌رچووى كۆلیژ (3) ساڵ ، ده‌رچوانى په‌یمانگا (5) ساڵ هه‌بێت له‌دامه‌زراوه ته‌ندروستیه‌كان.
• ڕووبه‌رى شوێنى كار به‌جۆرێك بێت له (25 -30م) كه‌متر نه‌بێت وله (3- 6) بێد له‌خۆبگرێت.
• ئامێرى پێویستى بۆدابین بكرێت.
• شوێنه‌كه ئامێرى ساردكه‌ره‌وه و حه‌وانه‌وه‌ى تێدابێت.
• پێویسته ده‌ستشۆڕو (w.c) تێدابێت.
• پێویسته بۆكسى فریاگوزارى هه‌بێت.
• پۆشینى جل وبه‌رگى تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌ركارى سروشتى كه‌بریتى یه له‌سپى ونیلى .
3- هه‌بوونى ده‌فته‌رى تۆمار بۆسه‌ردانى لیژنه‌كان ونوسینى تێبینى لیژنه‌كان.
4- بۆده‌رچوونى به‌شى چاره‌سه‌رى سروشتى ئه‌گه‌ر دانه‌مه‌زرابێت دواى هه‌بوونى (3) ساڵ ئه‌زمون له‌كه‌رتى گشتى وه‌ك خۆبه‌خش یان كه‌رتى تایبه‌ت ته‌نیا كاركردنى بۆده‌كرێت، به‌ڵام دواى (6) ساڵ له‌ئه‌زموون له‌كه‌رتى گشتى یان تایبه‌تى مۆڵه‌تى ته‌واوى پێده‌درێت.
ئا: ئه‌نوه‌رحمه‌غه‌ریب- هه‌رێم بابه‌عه‌لى
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئه‌م بابه‌ته 998
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:12:37:05/05/2019