چلەی ماتەمینی كۆنترین پەرستاری شاری سلێمانی بەڕێوەچوو



تایبەت " تەندروستی "

بەئامادەبوونی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و یاریدەدەرانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و نوێنەری سەندیكای كارمەندانی تەندروستی سلێمانی و خانەوادە و كەسوكار و هاورێ و هاوپیشەكانی، مەراسیمی چلەی ماتەمینی بۆ ئیبراهیم تۆفیق كۆنترین پەرستاری شاری سلێمانی لەهۆڵی ڕاپەڕینی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو.

لەمەراسیمەكەدا ووتاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی و سەندیكای كارمەندانی تەندروستی و خانەوادەكەی خوێندرایە و تێیدا ئاماژە بەڕۆڵی كەسایەتی كۆچكردوو كرا كەتەمەنێكی لەخزمەتكردن لەكەرتی تەندروستی پێشكەش  بەهاوڵاتیان كردووە.

لەووتاری بنەماڵەی كۆچكردوو سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كرا كەوەك وەفاداریەك بۆ خزمەتی فەرمانبەری كۆچكردوو مەراسیەكەیان رێكخستبوو.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی













ئه‌م بابه‌ته 1000 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:29:05/05/2019