زیاترلە دە ساڵە مەلاریا لەسنووری سلێمانی كۆنتڕۆڵ كراوە




تایبەت " تەندروستی "


مەلاریا بریتیە لەنەخۆشیەك كە بەهۆی مشەخۆریەكی تایبەتیەوە دروست دەبێت كەپێی دەوترێت پلازمۆدیۆم و كاتێك دەچێتە ناو لەشی مرۆڤەوە تووشی دەبێت و دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی ئەو نەخۆشیە.


ئەم مشەخۆرە نزیكەی 50 بۆ 100 هەزارساڵ لەمەوبەر هەیە،بەڵام دەركەوتنی نیشانەكان وسەرهەڵدانی نەخۆشیەكە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو كاتەی كەپێشكەوتنی و مرۆڤ وشارستانیەت پەرەی سەرندووە بەتایبەتیش لەبواری كشتوكاڵدا.

بەشێوەیەكی گشتی نەخۆشی مەلاریا لەهەرێمی كوردستان و عیراق مەترسی كەمترە و ماوەی زیاتر لەدە ساڵە ئەو نەخۆشیە لەسنووری پارێزگای سلێمانی كۆنتڕۆڵ كراوە.

ئا: ئەنوەر حەمە غەریب – هاوكار سەڵاحەدین
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 1562 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:21:28/04/2019