نەخۆشخانەی سۆزی دەروونی پێشانگایەكی كاری دەستی كردەوە
تایبەت " تەندروستی "
لەهۆڵی تەلاری هونەر لەسلێمانی بەئامادەبوونی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و د.ڕێكەوت حەمە ڕەشید وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و یاریدەدەرانی بەڕێوبەری گشتی و سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی پێشانگایەكی ناوازەی كاری دەستی كرایەوە كەپێكهاتبوو لە كاری دەستی كارمەندان و نەخۆشانی نەخۆشخانەی سۆزی دەرونی لەشاری سلێمانی.
لەلێدوانێكدا بۆ سایتی " تەندروستی" كوێستان عەبدوڵا كارمەند لەنەخۆشخانەی سۆزی دەروونی و سەرپەرشتیاری پێشانگاكە ڕایگەیاند: كردنەوەی ئەم پێشانگایە گرنگیەكی باشی دەبێت بۆ نەخۆشخانەكەیان تا لەو ڕێگەیەوە بتوانن داهاتی كارە دەستیەكانی پێشانگاكە بۆ پێداویسیەكانی نەخۆش خەرج بكەن.
وتیشی: ئەوە یەكەمین پێشانگا نابێت و هەوڵدەدەن لەداهاتوودا پێشانگای دیكە بكەنەوە، كاڵاكانی ئەو پێشانگایە بەرهەم و كاری دەستی خۆیانە و هەر كەرەستەیەك نرخێكیان بۆ داناوە و دواجار داهاتەكەی بۆ نەخۆشانی نەخۆشخانەی سۆزی دەروونی خەرج دەكرێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 3103
جار خوێنراوهتهوه
PM:02:02:27/04/2019