سیمینارێك لەبارەی ڕێكخستنی خەو و خۆراك سازكرا




تایبەت " تەندروستی "

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی تەندروستی و سەلامەتی كە لەكۆتایی مانگی نیساندایە، پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی سیمینارێكی بۆ د.بینایی كامەران پسپۆڕی زانستی خۆراك لەهۆڵی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی ڕێكخست.

لەسیمینارەكەدا كەبەشێك لەمامۆستایان و خوێندكارانی پەیمانگاكە ئامادەبوون، د. بینایی كامەران تیشكی خستە سەر پرسی تەندروست بوونی خوێندكاران لەڕووی ڕێكخستنی خۆراك و خەوتنیان و كاریگەریی لەسەر تەندروست باشیان لەژیانی ڕۆژانەیان.

ئەو پسپۆڕەی زانستی خۆراك ئاماژەی بەوەكرد  بۆئەوەی خوێندكاران سەركەوتووبن لەپرۆسەی خوێندن پێویستە ڕێنماییەكان وەك خۆیان جێبەجێ بكەن كەبریتین لە:

- خەوی پێویست و ڕەچاوكردنی كاتەكانی خەوتن.
- وەرزش كردنی بەردەوامی رۆژانە.
- گرنگیدان بەژەمەكانی خواردنی تەندروست.
- ئاگاداربوون لەو خواردنانەی زیانیان بۆ جەستە و دەروونی مرۆڤ هەیە.
- گرنگیدانی زیاتر بەئاو خواردنەوە.

ئا: هەرێم بابە عەلی
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی 








ئه‌م بابه‌ته 2130 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:32:25/04/2019