ئاگاداری بۆ بەكرێدانی فرۆشگای نەخۆشخانەی فێركاری



تایبەت " تەندروستی"

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ جاری یەكەم ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەكات هەڵدەستێت بە بەكرێدانی فرۆشگای نەخۆشخانەی فێركاری و خانەی پزیشكان بەرێگەی زیادكردنی ئاشكرا لەماوەی 30 ڕۆژ لەدوای بەرواری بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریە لەڕۆژنامەدا كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لەنەخۆشخانەی فێركاری  ئامادەبن.

هەر كەس و لایەنێك ئارەزووی بەشداربوونیان هەیە ئامادەبن لەشوێن و كاتی ئاماژەپێكراو لەگەڵ هێنانی:

- بارمتەی یاسایی بەبڕی لە20% دابنێت.
- كرێی بڵاوكردنەوەی ئاگاداری و سەرجەم خەرجییەكان دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 734 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:48:25/04/2019