كۆمەڵگەی پزیشكی ددانی سەید سادق و خزمەتێكی گەورە




تایبەت " تەندروستی "

كۆمەڵگەی پسپۆڕی پزیشكی ددانی سەیدسادق لەبەرواری 20- 9-2016 و لەكاتی قەیرانی دارایی دامەزراوە و بەڕووی هاوڵاتیانی قەزای سەید سادق و دەوروبەری كراوەتەوە و خزمەتێكی گەورەی پێشكەش بەهاوڵاتیانی سنوورەكە كردووە لەبواری نەخۆشیەكانی ددان.


وەك بەرپرسانی  كۆمەڵگەكە ئاماژەی پێدەكەن توانیویانە لۆدی سەر سەنتەر و شوێنەكانی دیكە كەم بكەنەوە و لەهەمانكاتدا توانیویانە وێڕای چارەسەركردنی نەخۆشەكان بارگرانێكی ئابووری لەسەر هاوڵاتیان كەم بكەنەوە و لەنزیكترین شوێن و لەناوچەكەی خۆیاندا چارەسەر بۆ دەم وددانیان وەربگرن.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 1644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:20:24/04/2019