هۆكار و نیشانەكانی نەخۆشی زگماكی دڵی منداڵان




تایبەت " تەندروستی "

یەك لەسەد منداڵی لەدایكبوو نەخۆشی زگماكی هەیە و ئەو نەخۆشیە هۆكاری یەكەمی مردنی منداڵی تووشبووە بە ناتەواوییەكان لەدوای لەدایك بوون. 


هۆكارەكانی نەخۆشی زگماكی دڵی منداڵان:

- زۆربەی نەخۆشیە زگماكیەكانی دڵ هۆكاریان نادیارە، بەڵام لە 6%ی پەیوەندی بەهۆكاری كرۆسۆمی هەیە و لە 4% هۆكارەكەی تەنیا یەك جینە.
- ڕێژەی لە 2%ی ئەو نەخۆشیە هۆكاری دەرەكیە لەوانە دەرمان، نەخۆشی شەكرە و سورێژە لەدایك، ماددە كهولییەكان، بەركەوتنی دەرمانی دژە مێرووەكان.
- هەندێك هۆكاری تایبەت ڕێژەكەی زیاددەكات وەكو دروست  نەبوونی لای چەپی دڵ.

نیشانەكانی نەخۆشی زگماكی دڵی منداڵان:

* هیلاك بوون یان ئارەقكردنەوە لەكاتی شیرخواردن.
*  هەناسەبڕكێ و شین بوونەوەی زمان و لەش و پەنجەكان.
* زیادكردنی كێش و تێكچوونی خەوی مناڵەكە.
* ئاوسانی منداڵەكە و پەلەپەل كردنی دڵ.
*  زوو نەخۆش كەوتن بەتایبەت سنگی  منداڵەكە.
* بووڕانەوەی لەپڕ بەتایبەت لەڕاكردن و یاریكردن. 
* سنگ ئێشە و قاچ ئێشە  بەتایبەت لەكاتی هیلاك بووندا.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1247 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:32:07/03/2019