نەخۆشیەكانی دڵ بناسە





" تەندروستی "



دڵ خوێن بۆ هەموو بەشەكانی لەش دەنێرێت كە ئۆكسجین و ماددەی خۆراكی هەڵگرتووە، كاتێك ئەم كردارە دەپچڕێت یاخود بەشێوەیەكی رێكوپێك روونادات نەخۆشی كوشندە و مردنی لێدەكەوێتەوە.

مەترسی نەخۆشیەكانی دڵ لەكاتی پەیڕەونەكردنی ریجیمێكی رێكوپێك و كێشانی جگەرە بەبێ وەرزش كردن زیاترە و هەروەها پیاوان لەژنان زیاتر تووشی نەخۆشیەكانی دڵ دەبن.


هەندێك لە نەخۆشی و حاڵەتەكانی دڵ بریتیە لە:

1-  نۆرەی دڵ (جەڵتە) (Heart Attack).
2- پەكەوتنی دڵ (Heart failure).
3- سنگە كوژێ ( Angina). 
4- رەقبوونی خوێن بەرەكان ( Hardened Arteries).
5- بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن (High blood pressure).
6- ناڕێك لێدانی دڵ ( Disturbed heart Rhythm).
7- نەخۆشی ماسولكەی دڵ ( Heart Muscle disease).
8- نەخۆشی دەریچەكانی دڵ ( Heart valve disease).
9- كەموكوڕییە زگماكیەكانی دڵ ( Congenital heart defects).

سەرچاوە/ تەندروستی و كۆمەڵ
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 2413 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:44:28/01/2019