زیادكردنی ئاشكرا بۆ بەكرێدانی فرۆشگای بەرێوەبەرایەتی خۆپاراستن



تایبەت " تەندروستی "

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ جاری یەكەم زیادكردنی ئاشكرا ئەنجام دەدات بەمەبەستی بەكرێدانی فرۆشگای بەرێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لەماوەی 30 رۆژ لەبەرواری بڵاوبوونەوەی ئەم ئاگادارییە لەرۆژنامەدا و كاتژمێر 10ی پێش نیوەرۆ لەبەرێوەبەرایەتی ناوبراو زیادكردنەكە ئەنجام دەدرێت.

ئەو كەسانەی ئارەزووی بەشداربوونیان هەیە ئامادەبن لەشوێن و كاتی ئاماژەپێكراو لەگەڵ هێنانی:

- بارمتەی یاسایی بە بڕی (20%) ی نرخی خەمڵێنراوەكە.
- كرێی بڵاوكردنەوەی ئاگاداری و سەرجەم خەرجییەكان دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت.




ئه‌م بابه‌ته 943 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:06:09/01/2019