ئاگاداری بۆ سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری پێداویستی پزیشكی



تایبەت" تەندروستی"

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بۆ جاری دووەم ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری پێداویستی پزیشكی دەكات پێویستی بەبڕێكی زۆر پێداویستی هەیە بۆ سەرجەم نەخۆشخانەكان و سەنتەر و مەڵبەند و بنكەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیەكەی كەبەشێوەی كەمگری سنووردار (مناقصە محدودە) ئەنجام دەدرێت.

هەركۆمپانیایەك بەپێی پەیوەندیدارێتی ئارەزوومەندە باسەردانی بەشی گرێبەستەكانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بكات بەمەبەستی وەرگرتنی دەرخستە كەتێیدا سەرجەم داواكارییەكان و مەرجە تایبەتەكان دیاری كراوە بۆ بەشداری كردن لەگەڵ ڕەچاوكردنی ئەم خاڵانە:

1- دوا كات بۆ گەڕاندنەوەی دەرخستەكان رۆژی (26/12/2018) كاتژمێر (9:00)ی بەیانی دەبێت.
2- كردنەوەی دەرخستەكان لەهەمان رۆژ دەبێت لەكاتژمێر(9:30) لەهۆڵی كۆبونەوەكانی دیوانی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و پێویستە نوێنەری كۆمپانیاكان ئامادەبێت و دۆكیۆمێنتی تەواوی پێ بێت بۆ خۆناساندن.
3- ئەنجامەكان لەلایەن لیژنەی( ئیحالە)وە رادەگەیەنرێت.
4- كۆمپانیای بەشداربوو لەگەڵ گەڕانەوەی دەرخستەكەدا پێویستە ئەستۆپاكی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكانی پێ بێت لەگەڵ (C.V) ی كۆمپانیا و كاری هاوشێوە ئەگەر هەبێت.
5- پێویستە لەسەر كۆمپانیا لەكاتی بەشداری نەكردن لەپرۆسەكەدا پێش ڕۆژی كردنەوە كەلەسەرەوە دیاریكراوە نووسراوی لێبوردن (اعتزار) پێشكەشی لیژنەی كردنەوە بكات بەپێچەوانەوە لەداهاتوودا بەشداری پێ ناكرێت.
6- دەبێت سەرجەم تەندەرەكان بەداخراوی و بەمۆری كۆمپانیاوە بگەڕێندرێتەوە و ڕادەستی لیژنە بكرێت لە هۆڵی كۆبونەوە لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی.

هەروەها كۆمپانیای خوازیار پێویستە ڕەچاوی ئەم تێبینیانە بكات:

- پێویستە كۆمپانیا  تۆماربێت لەوەزارەتی بازرگانی و تەندروستی حكومەتی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان.
- پێویستە كۆمپانیا لقی سەرەكی یان نووسینگەیەكی باوەڕپێكراوی لەشاری سلێمانی هەبێت.
- بۆ بڕیاردان و ئیحالەكردن چانسی زیاتر بۆ ئەو كۆمپانیانە دەبێت  كەڕەسەنن  یان بریكاری  سەرەكین.
- پێویستە كۆمپانیا گەنجینەیەكی تایبەتی هەبێت بەمەبەستی سەردانی كردن  لەلایەن  لیژنەكانەوە لەكاتی پێویستدا.
-  بەڕێوەبەرایەتیمان پابەندە بەباشترین كوالێتی و نرخی گونجاو.




ئه‌م بابه‌ته 1232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:32:20/12/2018