ئاگاداری كەمگری سنووردار بۆ دابینكردنی دەرمان



تایبەت " تەندروستی"


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری دەرمان دەكات كەپێویستی بەبڕێك لە (Topical + Suppositoty) هەیە بۆ سەرجەم نەخۆشخانەكان و سەنتەر و مەڵبەند و بنكەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی بەشێوەی كەمگری سنووردار (مناقصە محدودە) ئەنجام دەدرێت.

هەركۆمپانیایەك بەپێی پەیوەندیدارێتی ئارەزوومەندە باسەردانی بەشی گرێبەستەكانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بكات بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری و خۆناساندن لەگەڵ هێنانی ئەم پێداویستیانەی خوارەوە:

1- (C.V) تەواوی كۆمپانیا.
2- بەڵگەنامەی (K.M.C.A).
3- كاری پێشینەی كۆمپانیا.
4- لیستی ناوی ئەو پێداویستیانەی دەتوانێت دابینی بكات.
5- ئەستۆپاكی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان.

هەورەها كۆمپانیای خوازیار پێویستە ڕەچاوی ئەم تێبینیانەی خوارەوە بكات:

- پێویستە كۆمپانیا  تۆماربێت لەوەزارەتی بازرگانی و تەندروستی حكومەتی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان.
- پێویستە كۆمپانیا لقی سەرەكی یان نووسینگەیەكی باوەڕپێكراوی  لەشاری سلێمانی هەبێت. 
-  بۆ بڕیاردان و ئیحالەكردن چانسی زیاتر بۆ ئەو كۆمپانیانە دەبێت  كەڕەسەنن  یان بریكاری  سەرەكین.
- پێویستە كۆمپانیا گەنجینەیەكی تایبەتی هەبێت بەمەبەستی سەردانی كردن  لەلایەن  لیژنەكانەوە لەكاتی پێویستدا.
- دوامۆڵەت بۆ هێنانی بەڵگەنامەكان ڕۆژی 23/12/2018 دەبێت.
-  بەڕێوەبەرایەتیمان پابەندە بەباشترین كوالێتی و نرخی گونجاو.




ئه‌م بابه‌ته 1015 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:22:13/12/2018