ئاگاداری كەمگری سنووردار بۆ دابینكردنی پێداویستی پزیشكی




تایبەت " تەندروستی"

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری (پێداویستی پزیشكی/ بەشی شكاوی) دەكات كەپێویستی بەبڕێك پێداویستی هەیە بۆ بەشی شكاوی نەخۆشخانەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیەكەی بەشێوەی كەمگری سنووردار (مناقصە محدودە) ئەنجام دەدرێت.

هەركۆمپانیایەك بەپێی پەیوەندیدارێتی ئارەزوومەندە باسەردانی بەشی گرێبەستەكانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بكات بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری و خۆناساندن لەگەڵ هێنانی ئەم پێداویستیانەی خوارەوە:

1- (C.V) تەواوی كۆمپانیا.
2- بەڵگەنامەی (K.M.C.A).
3- كاری پێشینەی كۆمپانیا.
4- لیستی ناوی ئەو پێداویستیانەی دەتوانێت دابینی بكات.
5- ئەستۆپاكی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان.

هەورەها كۆمپانیای خوازیار پێویستە ڕەچاوی ئەم تێبینیانەی خوارەوە بكات:

- پێویستە كۆمپانیا  تۆماربێت لەوەزارەتی بازرگانی و تەندروستی حكومەتی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان.
- پێویستە كۆمپانیا لقی سەرەكی یان نووسینگەیەكی باوەڕپێكراوی هەبێت  لەشاری سلێمانی.
-  بۆ بڕیاردان و ئیحالەكردن چانسی زیاتر بۆ ئەو كۆمپانیانە دەبێت  كەڕەسەنن  یان بریكاری  سەرەكین.
- پێویستە كۆمپانیا گەنجینەیەكی تایبەتی هەبێت بەمەبەستی سەردانی كردن  لەلایەن  لیژنەكانەوە لەكاتی پێویستدا.
- دوامۆڵەت بۆ هێنانی بەڵگەنامەكان ڕۆژی 20/12/2018 دەبێت.
-  بەڕێوەبەرایەتیمان پابەندە بەباشترین كوالێتی و نرخی گونجاو.




ئه‌م بابه‌ته 924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:31:11/12/2018