چەند ڕێنماییەكی گرنگ لەبارەی شەكرە
تایبەت" تەندروستی"
نەخۆشی شەكرە یەكێكە لەنەخۆشیە بڵاوەكان كەلەسەرتاسەری جیهاندا بڵاوە و ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی پێوەی دەنالێنن، چەند رێنماییەكی گرنگ هەیە بۆ تووشبووانی شەكرە بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی ئەم نەخۆشیە ، ئەوانیش:
1- نەسوڕانەوە بەپێی پەتی بەهیچ شێوەیەك.
2- دووركەوتنەوە لەبرینداربوونی پێیەكان، ووریابوون لەشووشە.
3- دووركەوتنەوە لەدانانی شتی گەرم لەسەر پێ و قاچەكان.
4- بەكارنەهێنانی گۆرەوی تەسك یاخود گۆرەوی بەلاسیكی توند.
5- چوار مشقی دامەنیشە بۆ ئەوەی هێزێكی زۆر نەكەوێتە سەر پشتی پێت.
6- بەكارنەهێنانی یۆد (بێتادین) یان هەر ماددەیەكی تری كیمیایی بەهێز بۆ پێیەكان.
7- نابێت لەسەر پێی بریندار و زامدار بڕۆیت تا چاك دەبێتەوە.
8- چوونە لای پزیشك دوامەخە ئەگەر كێشەیەكی پێ و قاچت هەبێت.
ئا: سۆزان ئومێد
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1017
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:44:14/11/2018