هۆكارەكانی تووشبوون بە شەكرە



تایبەت" تەندروستی"


تائێستا بەتەواوەتی هۆكارەكانی تووشبوون بەنەخۆشی شەكرە نەزانراون، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی چەند هۆكارێكی یاریدەدەر هەیە بۆ دروستبوونی ئەم نەخۆشیە.

هۆكاری جۆری یەكەمی نەخۆشی شەكرە بریتیە لەهۆكاری بەرگریی و دژەتەن  كەكاردەكاتە سەر خانە(بێتا) كانی پەنكریاس و تێكیان دەشكێنێت، لەگەڵ هەوكردنی ڤایرۆسی و تێكچوون لەسیستمی بەرگری لەش و هۆكاری بۆ ماوەیی.

ئەمانە هەندێك هۆكاری جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرەیە:

- هۆكاری بۆماوەیی (بوونی نەخۆشی شەكرە لە مێژووی خێزاندا).
 - هۆكارە ژینگەییەكان وەك جۆر و بڕی خۆراك و شێوازی كاركردن و كێشی لەش.
- تێپەڕبوونی تەمەن لەسەروو (45) ساڵیەوە.
- قەڵەوی  و نەجووڵان و كەمی چالاكی ڕۆژانە.
- بەكارهێنانی هەندێ‌ دەرمان بەتایبەت (كۆرتیزۆنەكان).
- هەندێك نەخۆشی كەلە پەنكریاسدا ڕوودەدات وەك (هەوكردنی پەنكریاس) .
- تووشبوون بەنەخۆشی شەكرە لەئافرەتی دووگیان.
- بەرزی چەوری خوێن و بەرزە پەستانی خوێن.


ئا: سۆزان ئومێد
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 987 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:42:14/11/2018