بەكرێگرتنی ئوتۆمبێل لە سنوری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی



 تایبەت " تەندروستی"


بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ئاگاداری گشت كەس و لایەنێك و كۆمپانیاكانی تایبەتمەند بە بواری گواستنەوە دەكات.

پێویستی بە بەكرێگرتنی ئوتۆمبێل هەیە بۆ سنوری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی لە جۆرەكانی ( پیك اب، پاص، مینی پاص، ساردكەرەوە 2 تۆنی، ساردكەرەوە 4 تۆنی، بەرزكەرەوە )، ئەویش بەم مەرجانەی لای خوارەوە.

مەرجەكان:
1. پێویستە ئوتۆمبێلەكان مۆدێلی 2010 كەمتر نەبێت. 
2. ساردی و گەرمی تێدا بێت.

هەر كەس و لایەنێك ئارەزووی بەشداربوونیان هەیە، تا ڕۆژی یەكشەممە دەتوانن سەردانی بەشی گرێبەستە گشتییەكان لەناو دیوانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكەن لەگەڕەكی قڕگە نزیك نەخۆشخانەی شۆڕش بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری زیاتر، هەروەها ڕۆژی دوو شەممە بەرواری 4ی 6ی 2018 كاتژمێر 9:30 دەقیقە وەرگرتن و كردنەوەی نرخەكان ئەنجام دەدرێت. 




ئه‌م بابه‌ته 1780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:56:29/05/2018