چەند ڕێنماییەكی سادە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییە درمەكان



تایبەت " تەندروستی"


د.بەكر عوسمان پسپۆری نەخۆشییەكانی سنگ و هەناسە چەند ڕێنماییەكی پزیشكی دەدات بۆ سایتی " تەندروستی" دەربارەی نەخۆشییە درمەكان بەتایبەت لەم كاتانەدا كە كاتی گۆڕینی وەرزی هاوینە بۆ پایزو ئەو نەخۆشییانە زۆر دەبن.

ڕێنماییەكان:

1.هەموو گۆڕینی وەرزێك نەخۆشییە درمەكان بڵاو دەبێتەوە، بۆیە پێویستە بەرچاو ڕونیت هەبێت لە خۆپاراستن لێیان.
 
2.هەمیشە لە گۆڕینی وەرزی هاوین بۆ پایز ئەنفلۆنزا بڵاو دەبێتەوە، بۆیە وا باشە زۆرترین ئاوی شلەتێن بخرێتەوە.

3.شلەمەنی زۆر بخۆرەوە بەتایبەت شلەمەنی گەرم وەكو شۆربا و چای ڕوون و شیر و كاكاو و قەنداخ و ...هتد، تاوەكو خڵتەی سەر سنگ و هەوكردن نەمێنێت. 

4.لەكاتی  بوونی كۆكەو پژمین دا كلینێكس بەكار بێت، كەسانی دەوروبەرت بپارێزیت لەو نەخۆشییە درمە.

5.لە كاتی زۆر بوونی هەوكردنی قوڕگ و زۆر بوونی هەڵامەتەكەدا، سەردانی پسپۆری تایبەت بكرێت تاوەكو دەرمانی پێویستت بۆ بنوسێت و چارەسەری دروست بكرێیت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 2914 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:41:11/10/2017