زیادكردنی ئاشكرا بەمەبەستی بەكرێدانی فرۆشگای نەخۆشخانەی هەناوی شەهید د.هێمن



 تایبەت " تەندروستی"


بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەكات كە هەڵدەستێت بە بەكرێ‌ دانی فرۆشگای ( نەخۆشخانەی هەناوی شەهید د.هێمن) بە ڕێگەی  زیاد كردنی ئاشكرا لە بەرواری 28/5/2017 بۆ ماوەی (30) رۆژ لە كاتژمێر (10) ی سەر بەیانی لە نەخۆشخانەی (هەناوی شەهید د.هێمن)، جا هەر كەس و لایەنێك ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە با لە ڕۆژی ئاماژە بۆ كراو ئامادەبن لە گەڵ هێنانی: 

بارمتەی یاسایی بەبڕی (20%) دابنێت . 
پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت بهێنێت .  
پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی  بهێنێت .
كرێی بڵاوكردنەوەی ئاگاداری و سەرجەم خەرجی یەكان دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت .




ئه‌م بابه‌ته 1639 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:32:28/05/2017