زیادكردنی ئاشكرا بەمەبەستی بە كرێدانی فرۆشگای بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی



 تایبەت " تەندروستی"


بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەكات كە هەڵدەستێت بە بە كرێدانی فرۆشگای ( بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی) بە ڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا لە بەرواری 25/5/2017 بۆ ماوەی (30) رۆژ كاتژمێر (10) ی سەر بەیانی لە بەرێوبەراتی گشتی تەندروستی، هەر كەس و لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە با لە ڕۆژی ئاماژە بۆ كراو ئامادەبن لە گەڵ هێنانی: 

بارمتەی یاسایی بەبڕی (20%) دابنێت . 
پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت بهێنێت .  
پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی  بهێنێت .
كرێی بڵاوكردنەوەی ئاگاداری و سەرجەم خەرجی یەكان دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت .




ئه‌م بابه‌ته 1545 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:03:27/05/2017