بزانە بۆچی ڕاوەشاندنی منداڵ مەترسیدارە



" تەندروستی"


زۆرجار دایك و باوكان منداڵەكانیان رادەوەشێنن لەهەندێك حاڵەتی خۆشی و توڕەییدا.

ئەو جۆرە راوەشاندنە مەترسییەكی زۆری هەیە بۆ سەر تەندروستی منداڵ بەتایبەت منداڵی تازە لەدایكبوو، چونكە راوەشاندنێكی بەهێزی منداڵ بەسە بۆئەوەی رووبەڕووی مردن بێتەوە.

پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لەكاریگەرییە مەترسیدارەكانی راوەشاندنی منداڵ بەهۆی لاوازی ماسولكەكانی ملی منداڵ و گەورەیی قەبارەی سەری، راوەشاندنی بەهێز وادەكات سەری منداڵ بەشێوەیەكی هەڕەمەكی بجووڵێت و مەترسی پچڕانی دەمارەكان و دروستبوونی خوێنەبەربوونی ناوخۆیی لێدەكرێت.

پسپۆڕان ئاماژە بەوەدەكەن راوەشاندنی منداڵ دەبێتە هۆی خوێنبەربوون لەنێو مێشك و تۆڕی چاو و لەدەستدانی بینایی یاخود پچڕانی بڕبڕەكانی مل و دڕكەپەتك و شكانی پەراسووەكان و ئیفلیجی و هەروەها تێكچوونی دەروونی  و دواكەوتنی رۆیشتن و گەشەكردن.

ئا: كارزان عەبدوڵا
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی






ئه‌م بابه‌ته 4668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:05:42:08/09/2016