پاراستنی سەلامەتی چاوەكان
         
                
        
        
        
          
		" تەندروستی"
		
		
		
سەرباری ئەوەی هیلاكبوونی چاوەكان مەترسیدار نیە ، بەڵام دیاردەیەكی بێزاكەرەوەو كاتێك چاوەكان هیلاك دەبن هەست بە سووتانەوەو خوران دەكرێت ، ئەمانەش چەند رێنماییەكی گرنگن بۆ دووركەوتنەوە لە هیلاكبوونی چاوەكان:
	1. پشوودان : پشوو بە چاوەكانت بدە لەكاتی هیلاكبوونیداو هەوڵبدە بۆ ماوەی ( 5 ) دەقیقە چاوەكانت دابخەیت . 
	2. باشتركردنی هەواگۆڕكێ لەشوێنی كاردا : دەبێت شوێنی كاركردن هەواكەی پاك بێت و تەپوتۆزی تێدا نەبێت و هەروەها جگەرەی تێدا نەكێشرێت بۆئەوەی چاوەكان پارێزراو بن لە ووشك بوونەوە .
	3. ئەنجامدانی راهێنان : پێویستە لەكاتی كاركردندا راهێنانی پشوودان ئەنجام بدرێت وەك دانانی ئەنیشك لەسەر مێزی كاركردنەكەت و پاشان بەرزكردنەوەی دەستەكانت بۆ سەرەوە بۆ خستنە ژێر چەناگەت یاخود دانانی سەرت لەنێوان هەردوو قۆڵت و دەستتدا پاشان داخستنی چاوەكانت و كرداری هەناسەدانی قووڵ ئەنجام بدە .
	
	4. شێلانی برۆ و ماسولكەكانی دەموچاو : مەساجكردن بۆ برۆ و ماسولكەكانی دەموچاو بۆماوەی 10 چركە یارمەتیدەرە بۆ دووركەوتنەوە لە ووشكبوونەوەی و هیلاكبوونی چاو .
	
		
	5. بەكارهێنانی چاویكلەی گونجاو : لەكاتی بەكارهێنانی كۆمپیوتەردا یاخود لەكاتی خوێندنەوەدا ، ئاگاداربە لە بەكارهێنانی چاویلكەو هاوێنەی پزیشكی چاو بەتایبەت بۆ ئەو كەسانەی چاویان لاوازە پێویستە ئەو چاویلكەیەی بەكاری دەهێنێت گونجاوبێت و لەلایەن پزیشكی پسپۆڕەوە دانرابێت .
	
		
 
6. بەكارهێنانی قەترەی چاو : لەكاتی بەكارهێنانی كۆمپیوتەر بۆماوەیەكی دوورو درێژ ئەوا چاوەكان رووبەڕووی هیلاكبوون و ووشكبوونەوە دەبنەوە بۆیە دەبێت لەو كاتانەدا قەترەی چاو بەكاربهێنرێت بۆ ڕوودانی گریانی دەستكرد كەبەبێ رەچەتەی پزیشكی لە دەرمانخانەكاندا دەفرۆشرێت و چاو لە وشكبونەوە دەپارێزێت و پاكی دەكاتەوە .
	
	7. چاوتروكانی زیاتر بۆ چالاكبوونی چاوەكان : هەركاتێك كۆمپیوتەر زیاتر بەكاربهێنرێت ئەوا پێویستە چاوەكان زیاتر بتروكێنرێت ئەویش لەپێناو چالاكبوونی زیاتری چاوەكان و هێشتنەوەی بەتەڕی و ڕوونەدانی وشكبوونەوەی چاوەكان .
	
	8. ئامێرە ئەلكترۆنیەكان : پزیشكان ڕێنمایی ئەوە دەكەن لەكاتی بەكارهێنانی ئامێرە ئەلكترۆنیەكاندا وەك كۆمپیوتەرو هاوشێوەكانی ، بۆماوەی ( 5 بۆ 15 ) چركە چاو لەسەر شاشەی ئەو ئامێرانە لابەرین و بەسەیركردنی شوێنێكی دیاریكراو و دورتر لە ئامێرەكە بڕوانین .
	
	9. خۆراك : خواردنی خۆراكەكانی وەك سپێناغ و ماسی و هێلكەو چەرەسات و پرتەقاڵ لە ژەمە سەرەكیەكانی ڕۆژانەدا  .
	
	10. شوێن : پێویستە ئەو شوێنەی كە ئامێرە ئەلكترۆنیەكانی تێدا بەكار دەهێنرێت ڕووناكیەكەی گونجاو بێت واتە  ڕووناك بێت و تاریك نەبێت . 
	
	
	
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
	
		
 
        
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									2475
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
        AM:11:29:21/01/2016