لێكۆڵینەوە لە نیشانەكانی ڤاكسینی فایزەر و مۆدێرنا دەكرێت
" تەندروستی "
دوای تۆماركردنی چەندین حاڵەتی هەوكردنی دڵ لە دوای وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا ، لێكۆڵینەوە دەكرێت دەربارەی نیشانەكانی ڤاكسینی فایزەر و مۆدێرنا.
لێپرسراوانی تەندروستی ئەمریكا لێكۆڵینەوە دەكەن لەو ڕاپۆرتانەی باس لە دروستبوونی هەوكردنی دڵ دەكەن لای هەرزەكاران و گەنجان لە دوای وەرگرتنی دووەم ژەمی ڤاكسینی فایزەر و مۆدێرنا.
سەنتەری ئەمریكی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی و خۆپاراستن سی دی سی بڵاویكردەوە هەرچەندە ڕوون نیە ئەو هەوكردنەی دڵ بەهۆی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆناوە دروست بووبێت و هەرچەندە ڕاپۆرتەكان لەوبارەیەوە دەگمەنە ، بەڵام لێكۆڵینەوەی تێدا دەكرێت.
سەنتەری ئەمریكی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی و خۆپاراستن 275 ڕاپۆرتی لە بەردەستدایە لەبارەی دروستبوونی هەوكردنی دڵ لەنێوان تەمەنی 16 بۆ 24 ساڵی لەنێو زیاتر لە 12 ملیۆن ژەمی دووەمی ڤاكسینەكان كە دراوە بە هاوڵاتیان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 2217
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:56:15/06/2021