مانگی ڕابردوو 66 گیان لەدەستدان لە پزیشكی دادیی تۆماركراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو 66 گیان لەدەستدان لە پەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە كە 39 كەسیان نێر بوون و 27 یان مێ بوون.
ئەو حاڵەتانەی لە پەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 24 گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 10 گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 5 گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنە خوارەوە و 3 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كارەباوە بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 703
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:56:11/05/2021