هیچ حاڵەتێكی نەخوازراو بەهۆی پێكوتە لە سلێمانی تۆمارنەكراوە
" تەندروستی "
د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا تیشكی خستەسەر پرۆسەی دابەشكردنی پێكوتەی دژی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی و ڕایگەیاند: تائێستا هاوڵاتیان پێشوازیەكی باشیان لە خۆكوتان كردووە و زیاتر لە 10 هەزار كەس پێكوتەیان وەرگرتووە.
ووتی: تائێستا هیچ حاڵەتێكی نەخوازراو لە دوای وەرگرتنی پێكوتە تۆمار نەكراوە و هەفتەی داهاتوو نزیكەی 16 هەزار ژەمە پێكوتەی دیكە دەگاتە پارێزگای سلێمانی.
بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی داوای لە هاوڵاتیان كرد بەبێ ترس و دڵەڕاوكێ پێكوتە بەكاربهێنن و هەر كەسێكیش دوای كوتان نیشانەی هەبوو جێی مەترسی نیە.
وتیشی: 32 بنكەی كوتان لە پارێزگای سلێمانی بۆ هاوڵاتیان دابینكراوە و 11 بنكەیان لەناو شاری سلێمانیدایە و تا ئێستا سێ جۆر پێكوتەی چینی و بەریتانی و ئەمریكی گەیشتۆتە سلێمانی.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1288
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:12:18/04/2021