لە سلێمانی 3027 كەس سەردانی كلینكی كۆرۆنایان كردووە
" تەندروستی "
بەمەبەستی ئەنجامدانی پكشنینی كۆرۆنا و خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیانی سلێمانی و دەوروبەری ، لەسەر بڕیاری د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی 72 كاتژمێردا لە رێكەوتی 2-3-2020 كلینكی عەلی ناجی تایبەت بە كۆرۆنا كرایەوە و یەكەم نەخۆش لەو كلینكە بینرا.
لە كلینكی عەلی ناجی تایبەت بە كۆرۆنا پشكنین بۆ سەرجەم هاوڵاتیان دەكرێت بە تیابەت ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە لەگەڵ ئەو كەسانەی گومانی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لێ دەكرێت و لە ماوەی پانزدە رۆژی رابردوودا 3207 كەس سەردانی ئەو كلینكەیان كردووە.
ستاف و كارمەندانی كلینكی عەلی ناجی تایبەت بە كۆرۆنا بەوپەڕی هەستكردن بە لێپرسراوێتی و بێ هەستكردن بە ماندوێتی رۆژانە لە كاتژمێر 8 ی بەیانی تاوەكو 12ی شەو و بەردەوام لە رۆژانی هەینی و پشووەكاندا كاردەكەن.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1234
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:17:18/03/2020