برەو بە پێشكەوتنی ئینفێكشن كۆنترۆڵ دەدرێت
" تەندروستی "
ئەمڕۆ یەك شەممە 22/9/2019 لە سەنتەری پەرەپێدان و ڕاهێنانی تەندروستی بە هاوكاری یەكەی ئینفێكشن كۆنتڕۆڵی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەلایەن د.ڤارین عەباس لپَپرسراوی ئینفێكشن كۆنترۆڵ خولێكی تایبەت بۆ بەرپرسانی ئینفێكشن كۆنترۆڵی سەرجەم نەخۆشخانەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كرایەوە.
لەو خولەدا لەلایەن عەبدولەتیف عەبدولعەزیز لێپرسراوی ئیفێكشن كۆنترۆڵی پارێزگای بەسرە چەندین رێنمایی درایە بەشداربووان كە ژمارەیان 46 بەشداربووە و خولەكەش بۆ ماوەی 5 رۆژ بەردەوام دەبێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1012
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:18:22/09/2019