لە نەخۆشخانەی شار پێداویستی مانەوە بۆ نەخۆش دابین دەكرێت
" تەندروستی "
لەپێناو زیاتر كارئاسانی بۆ نەخۆشەكان و كەسوكاریان نەخۆشخانەی شار سەرجەم پێداویستییەكانی ئوتێلەوانی بۆ نەخۆش دابین دەكات كە پێكهاتووە لە (سەرین ، بەتانی ، چەرچەف ، نەعل) كە تەواوی ئەم پێداویستیانە بە شێوەیەكی تەندروست دروستكراون.
ئومێد هیدایەت بەڕێوبەری كارگێڕی ەخۆشخانەی شار لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی " تەندروستی" ڕایگەیاند: بەهۆی قەیرانی دارایی پێشتر نەخۆش سەرجەم ئەو پێداویستیانەی لەگەڵ خۆی دەهێنا ، بەڵام بە بڕیاری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەسەر بودجەی گەشەپێدان هەوڵدرا پێداویستی ئوتێلەوانی لە نەخۆشخانەی شار بەشێوازێكی باش و تەندروست دابین بكرێت.
وتیشی: لە ئەمڕۆوە ڕێگە نادرێت هاوڵاتیان لە كاتی هاتنیان بۆ نەخۆشخانەی شار هیچ پێداویستییەكی وەك سەرین و بەتانی و چەرچەفیان پێ بێت و لە نەخۆشخانە بۆیان دابین دەكرێت و سەرجەمیشیان نوێن و دڵنیان لە پاك و خاوێنیان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 4039
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:17:26/08/2019