لە پشووەكانی جەژن 132 منداڵ لە سلێمانی لەدایكبوون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربان 132 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فێركاری لەدایكبوون.
ئەو منداڵانەی لە رۆژانی پشووەكانی جەژن لە شاری سلێمانی لەدایكبوون 102 منداڵ بە سروشتی و 30 منداڵ بە نەشتەرگەری لەدایكبوون و هەروەها 64 منداڵ كوڕ و 68 منداڵیان كچ بوون.
لە پشووەكانی جەژنی قوربان لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فێركاری 814 نەخۆش سەردانیان كردووە و 632 نەخۆش سەردانی بەشی راوێژكاریان كردووە و 182 نەخۆش داخڵ كراون.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 991
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:44:19/08/2019